٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٦ - ٢١:٣٩
Source: Mehrnews
فواد حسێن: واشنتۆن داوای له عێراق کرد تەواوی دەروازه سنوورییەکانی له گەڵ ئێران دابخات

وه زیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: واشنتۆن به فەرمی داوای له عێراق کردووه تەواوی دەروازه سنوورییەکانی له گەڵ ئێران دابخات، جگه له دوو دەڕوازه سنووری.

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە وتی: بارودۆخی ئێستا ئاماژەیە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لە ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، ٦٠ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە. هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دوای لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتۆن و تاران دەستیپێکردەوە.

واشنتۆن بە فەرمی داوای لە عێراق کردووە جگە لە دوو دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران هەموو دەروازە سنوورییەکان دابخات.

ئەوەشی وتووت کرد: بە ئێرانمان وتووە کە ئێمە پێشوازی لە دۆستایەتی و هاوپەیمانی لەگەڵ ئەم وڵاتە دەکەین، بەڵام دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە کاروباری ئێمەدا قبووڵ ناکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد: زانیاریمان هەیە لەسەر لایەنە بیانییەکان کە خاکی عێراق بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی بەغدا لەگەڵ ڕیاز، وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها ڕایگەیاند: هەوڵدەدەین ناکۆکییەکانمان لەگەڵ سعودیە لە ڕێگەی گفتوگۆی ڕاشکاوانە چارەسەر بکەین.

فواد حسێن هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراقی بۆ جێبەجێکردنی پلانی قۆرخکاری چەک لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند و وتی: قۆرخکاریی چەک لە دەستی حکومەتی عێراقدا پێویستە لە ڕێگەی دیالۆگەوە بەدی بهێنرێت نەک ڕووبەڕووبوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: عەسائیب ئەهلی حەق و کاتئب سەید شوهادە ڕێککەوتوون لەسەر ڕادەستکردنی چەکەکانیان، گفتوگۆکانیش لەگەڵ بزووتنەوەی نوجەبا و حزبوڵڵا سەبارەت بە چەکەکانیان بەردەوامە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: لە پەیوەندیداین لەگەڵ ئێرانیش سەبارەت بە پرسی چەک بۆ گرووپە عێراقییەکان.

فواد حسێن هەروەها وتی: ڕێوشوێنی سەربازی لەسەر سنووری عێراق و سوریا گیراوەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی توخمەکانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha